لە بەغدا باندێک بە تۆمەتی ڕفاندنی بیانییەکان دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
لە بەغدا باندێک بە تۆمەتی ڕفاندنی بیانییەکان دەستگیر دەکرێن

دیمەنێکی بەغدا - AFP

ئاڤا نیوز


وەزارەتی ناوخۆی عێراق، دەستگیرکردنی باندێکی ڕاگەیاند، کە تۆمەتبارن بە ڕفاندنی کەسانی بیانی.


وێنە گەورەکە: بەپێی ئامارە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی تاوان،  دیاردەی ‌ڕفاندن لە پارێزگاکانی عێراق ڕوو لە زیادبوونە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە: " پۆلیسی فیدراڵی عێراق باندێکیان لەناوچەی شەعبی بەغدا دەستگیرکرد کە پێکهاتبوو لە چوار تۆمەتبار بە ڕفاندنی هاووڵاتیانی بیانی نیشتەجێی عێراق .


زانیاریی بەدەستهاتوو: لەکاتی دەستگیرکردنی باندەکە، دوو هاووڵاتی بیانی ڕفێنراو  لەژێر دەستی باندەکە ڕزگارکران.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان