قایمقامی دەستلەكاركێشاوەی پێنجوێن ناوی بەربژێرە نوێیەكە بۆ ئاڤا ئاشكرادەكات

شەیری بکە لە:
قایمقامی دەستلەكاركێشاوەی پێنجوێن ناوی بەربژێرە نوێیەكە بۆ ئاڤا ئاشكرادەكات

زانا ڕەحمان قایمقامی دەستلەکارکێشاوەی پێنجوێن

ئاڤا نیوز


زانا ڕەحمان هەواڵی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی قایمقامی پێنجوێن بۆ ئاڤا پشتڕاست دەكاتەوە، ناوی قایمقامە نوێیەكەش ئاشكرا دەكات.


وێنە گەورەكە: پۆستی قایمقامی پێنجوێن لە پشكی بزووتنەوەی گۆڕانە و ئەو بزووتنەوەیەش شوێنگرەوەكەی دیاری دەكات.


لێدوانی فەرمی: زانا ڕەحمان، قایمقامی دەستلەكاركێشاوەی پێنجوێن، بە ئاڤا نیوزی گوت: 10 ساڵە لەوێم و دەمەوێت لەو پۆستە نەمێنم، فشار هەیە بۆ بەردەوامبوونم بەڵام من نامەوێت بەردەوام بم و دەمەوێت یەكێكی دیكە خزمەت بكات.


زانیاریی زیاتر: دەستلەكاركێشانەوەكەم لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان و پارێزگاری سلێمانییەوە پەسەند كراوە، تەنیا وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان ماوە پەسەندی بكات. زانا ڕەحمان ئەوەشی گوت.


زانیاریی بەدەستهاتوو: لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە هاوار شێخ ڕەئوف وەك بەربژێر بۆ جێگرەوەی زانا ڕەحمان دیاریكراوە.


باكگراوند: زانا ڕەحمان نزیکەی 10 ساڵه‌ قایمقامی پێنجوێنە، لە كۆتایی ساڵی ڕابردووش دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كرد، بەڵام بزووتنەوەكەی پەسەندی نەكرد. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان