کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی دەکرێتەوە و پێویستی بە مامۆستایە

شەیری بکە لە:
کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی حکومی دەکرێتەوە و پێویستی بە مامۆستایە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بڕیارە ئەمساڵ کۆمەڵگەیەکی حکومی بە سیستەمی خوێندنی ئینگلیزی لە شاری هەولێر بکرێتەوە و پێویستی بە میلاکە.


وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان چەندین قوتابخانەی حکومی و تایبەت بە سیستەمی ئینگلیزی هەن و تا دێ ژمارەیان زیاد دەبێت.


لێدوانی فەرمی: لوقمان سەعید، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو کۆمەڵگەیە سیستەمی ئینگلیزی دەبێت و ئەمساڵ قوتابی وەردەگرێت، ئاستەکانی باخچەی ساوایان تا ئامادەیی دەبێت، بەرلەوەی قوتابیان وەربگیرێن پێویستمان بە میلاکە.


زانیاریی زیاتر: هەر مامۆستایەک میلاک بێت یان وانەبێژ، یاخود دەرچووی دانەمەزراو دەتوانێت سی ڤی بنێرێت. مامۆستا لوقمان وای گوت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ڕێنمایی پەروەردەی گشتی هەولێر ئەوانەی خوازیارن دەتوانن تا 1-8-2024 سی ڤی بە (پی دی ئێف) بۆ واتس ئاپی ژمارە (07505106262) بنێرن، بەڵام مەرجە ئاستی زمانی ئینگلیزی و بڕوانامە و پسپۆڕییەکەیان  لەگەڵ ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون ئاماژە پێ بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: