ناوەندێکی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان داوای كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان دەكات

شەیری بکە لە:
ناوەندێکی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان داوای كۆنترۆڵكردنی سنوورەكان دەكات

دەستبەسەرداگرتنی ماددەی هۆشبەر لە دەروازەیەکی سنووری عێراق- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز  


ناوەندی چارەسەری ئاڵودەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان لە عێراق، داوا لە حکومەت دەکەن کۆنترۆڵی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکات.


وێنە گەورەکە: سەرەڕای دەستگیرکردنی چەندین تۆڕی خۆماڵی و نێودەوڵەتی کە کاری کڕین و فرۆشتن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەکەن، عێراق بووەتە گۆڕەپانی بازرگانانی ئەو ماددانەو ساغکردنەوەیان.


لێدوانی فەرمی: ئیناس کەریم، سەرۆکی دامەزراوەی "عێراق خاڵییە لە ماددە هۆشبەرەکان" ڕایگەیاند: "ناوەندی چارەسەرکردنی ئالوودەبوون، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، نزیکەی 700 کەسی وەرگرتووە، لەنێویاندا 45 کچ هەن کە ژمارەیەکی زۆرە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە بە کۆی ساڵەکە 820 حاڵەت بوو".


چارەسەرەکان: ئەمڕۆ عێراق پێویستی بەوە هەیە کۆنترۆڵی سنوورەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بکات کە لەو ڕێگەیەوە بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر دێتە نێو وڵات، پێویستیشە ئامێری پێشکەوتوو دابنرێت بۆ ئاشکراکردنی ماددە هۆشبەرەکان. ئیناس کەریم وا دەڵێت.


ئەمەش بزانە: وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی 230 تۆڕی بازرگانیی ماددەی هۆشبەری لە سەرەتای ئەمساڵەوە ڕاگەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان