ئەردۆغان پووتین و ئەسەد بۆ تورکیا بانگهێشت دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان پووتین و ئەسەد بۆ تورکیا بانگهێشت دەکات

ڤلادیمیر پووتین، بەشار ئەسەد و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ئاڤا نیوز


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا، هەریەک لە پووتین و ئەسەد بۆ تورکیا بانگهێشت دەکات.


وێنە گەورەکە: ماوەیەکە پرسی نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا بووە بە ڕۆژەڤی ڕاگەیاندنەکان، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەم پرۆسەیە بە نێوەندگیری بەغدا و مۆسکۆ دەکرێت.


بۆچی گرنگە: نزیکبوونەوەی سووریا و تورکیا کاریگەری نەرێنی لەسەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێت و لەبەرژەوەندی کورد نابێت.


لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەوانان سەبارەت بە پەیوەندیەکانی تورکیا و سووریا گوتی: لە ماوەی داهاتوودا، ڕەنگە هەریەک لە ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا و بەشار ئەسەد، سەرۆککۆماری  سووریا سەردانی تورکیا بکەن. ئەگەر پووتین سەردانی تورکیا بکات " قۆناغێکی نوێ دروست دەبێت".


ئەمەش بزانە: جگە لە لێدوانە فەرمییەکان، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەیەکی نهێنی نێوان هەواڵگری و وەزیرانی درەوەی سووریا و تورکیا لە بەغدا دەکرێت، ئەم کۆبوونەوەیەش وەکو ئامادەکارییەکە بۆ کۆبوونەوەی لووتکەی ئەردۆغان  و ئەسەد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: