باخچەلی سزای یوفا بۆ یاریزانەکەی تورکیا بە "شەرمەزارکەر" ناودەبات

شەیری بکە لە:
باخچەلی سزای یوفا بۆ یاریزانەکەی تورکیا بە "شەرمەزارکەر" ناودەبات

ئەستێرەی هەڵبژاردەی تورکیا، ئاردا گولەر لە کاتی ماچکردنی سەر میریح دێمیرال

ئاڤا نیوز

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، سزادانی مەریح دێمیڕاڵ، یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا لە ئەڵمانیا شەرمەزار دەکات و یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا بە "ڕەگەزپەرست" تۆمەتبار دەکات. 

وێنە گەورەکە: پرسی سزادانی یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپا کاردانەوەی تووندی تورکیای لێکەوتەوە، یەکێتیی تۆپی پێیی ئەوروپا، لە بەرامبەر ئاماژەی دێمیراڵ بۆ "گورگێکی خۆڵەمێشی" کە ‌هێمایەکە بۆ تورک بوون، بەشداریکردنی لە دوو یاری لەو یاریزانە قەدەغە کرد.

لێدوانی فەرمی: باخچەلی لە سۆشیال میدیای خۆی ڕایگەیاند: "سەپاندنی قەدەغەکردنی دوو یاری کە لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی ئەوروپاوە بەسەر مێریح دێمیرال، یاریزانی تۆپی پێی نیشتمانیمان و داخستنی تانەدان، بڕیارێکی شەرمەزارکەر و ئابڕووبەرانەیە کە قابیلی قبوڵ نییە، ئەوە دەردەخات مەیلی ڕەگەزپەرستی و فاشیستی لە یەک کاتدا هاتووەتە ناو یوفا".

لەلایەکی دیکەوە: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا وەک پاڵشتییەک بۆ ئەو یاریزانە و هەڵبژاردەکەی ئەمڕۆ دەچێتە ئەڵمانیا، بۆ سەیرکردنی یاری نێوان هەڵبژاردەی تورکیا و هۆڵەندا لە یاریگا ئامادە دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان