دوای پێنج کاتژمێر توانرا ئاگرەکەی بەردەڕەش کۆنترۆڵ بکرێت

شەیری بکە لە:
دوای پێنج کاتژمێر توانرا ئاگرەکەی بەردەڕەش کۆنترۆڵ بکرێت

دیمەنێک لە ئاگرەکەی شەوی ڕابردوو

ئاڤا نیوز

شەوی ڕابردوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش ئاگرێکی گەورە کەوتەوە و دوای پێنج کاتژمێر تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانییان کۆنترۆڵی بکەن.


لێدوانی فەرمی: عەقیدی مافپەروەر وشیار عبدوڵڵا، بەڕێوبەری بەرگریی شارستانی قەزای بەردەڕەش بە ئاڤا نیوزی گوت: کاتژمێر 12:00ی شەو 5-7-2024، ئاگادارکراینەوە لە کەوتنەوەی ئاگرێک، تیمەکانمان چوونە شوێنی ڕووداوەکە و توانییان لە کاتژمێر 5:00ی سەرلەبەیانی کۆنترۆڵی بکەن.


کاریگەری و لێکەوتەکان: ئاگرەکە لە دەشت کەوتووەتەوە، سنووری ژمارەک گوندی گرتووەتەوە و هیچ زەرەرێکی گیانی نەبووە، تاوەکو ئێستاش زەرەر و زیانە ماددییەکان نەزانراون.

زانیاریی زیاتر: هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بۆ دیاریکردنی هۆکارکەی و خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان دیاریکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان