سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە پزیشکیان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە پزیشکیان دەکات

د.عەبدولـلەتیف ڕەشید و مەسعود پزیشکیان

ئاڤا نیوز 

سەرۆککۆماری عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئێران مەسعود پزیشکیان دەکات و پەرۆشی خۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و وڵاتەکەی دووپات دەکاتەوە.

وێنە گەورەکە: دوێنی هەینی مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخواز، لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێراندا توانی بە بەدەستهێنانی 52٪ـی دەنگەکان بەسەر سەعید جەلیلیان، بەربژێری نەریتخوازەکان سەرکەوێت.

پەیامی فەرمی: د.عەبدولـلەتیف ڕەشید لە پەیامێکدا لە ئێکس ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەم، هاوکات پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان سەرۆکی هەڵبژێردراو دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە ئەرکەکەی".

لەلایەکی دیکەوە: عەبدولـلەتیف ڕەشید دەڵێت "پەرۆشی خۆمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران دووپات دەکەینەوە بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی دراوسێ بکات".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان