پووتین نامەیەک بۆ مەسعود پزیشکیان دەنێرێت

شەیری بکە لە:
پووتین نامەیەک بۆ مەسعود پزیشکیان دەنێرێت

ڤلادیمیر پووتین و مەسعود پزیشکیان

ئاڤا نیوز


ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا، پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری هەڵبژێردراوی ئێران دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆشکی کرێملین ڕایگەیاند، پووتین لە نامەیەکدا بۆ پزیشکیان پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردن لێکردووە و نووسویەتی "هیوادارم ماوەی سەرۆکایەتیت ڕۆڵی هەبێت لە بەهێزکردنی هاوکارییە دوولایەنە بنیاتنەرەکانی نێوان گەلانی دۆستمان."

زانیاریی زیاتر: "ڕووسیا و ئێران دەتوانن لە هەوڵە هاوبەشەکان بۆ چارسەری پرسە نێودەوڵەتییەکان بە ڕێگایەکی بنیاتنەرانە کار بکەن" پووتین ئەوەشی گوتووە.

باکگراوند: مەسعود پزیشکیان دوێنێ هەینی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بە بەدەستهێنانی 52%ی دەنگەکان بەسەر سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکاندا سەرکەوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: