سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات

سەرۆکوەزیران بارزانی و مەسعود پزیشکیان

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران بارزانی لە پەیامێکی پیرۆزباییدا بۆ مەسعود پزیشکیان، ئێران بە دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان دادەنێت و هیواخوازە پەیوەندییەکانی نێوانیان قووڵتر ببنەوە.

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە مەسعود پزیشکیان دەکات بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی نوێی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ڕایدەگەیێنێت: ئێران دراوسێیەکی گرنگی هەرێمی کوردستان و عێراقە. بەهیوای قووڵکردنەوەی هاوئاهەنگیی نێوانمان لەسەر بنەمای دراوسێیەتی و ڕێز و بەرژەوەندی هاوبەش.

باکگراوند: مەسعود پزیشکیان دوێنێ هەینی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردن بە بەدەستهێنانی 52%ی دەنگەکان بەسەر سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخوازەکاندا سەرکەوت.



شەیری بکە لە: