سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا یاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندەوە

ئاڤا نیوز

کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا، لە یەکەم ڕۆژی کارکردنیدا یاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندەوە.

وێنە گەورەکە: بە گوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەی 'تێلێگراف'ـی بەریتانی، ستارمەری سەرۆکوەز کە دوای بردنەوەی پارتی کرێکاران دەستبەکار بوو، پڕۆژەی دەرکردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا هەڵوەشاندووەتەوە، پڕۆژەیەک کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشوو و پارتی پارێزکارانەوە دەرکرابوو.

زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی یاساکە، ئەو کۆچبەرانەی بە نایاسایی دەچوونە بەریتانیا دەنێردران بۆ ڕواندا تا لەوێ داوای مافی کۆچبەری پێشکەش بکەن یان بۆ وڵاتی خۆیان بگەڕێنەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پرسی کۆچبەران بابەتێکی گەرمی هەڵبژاردنەکان بوو؛ پارتی کرێکاران لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکاندا بەڵێنی هەڵوەشاندەوەی یاسای ناردنی کۆچبەرانی بۆ ڕواندا دا و زۆرینەی ڕەهای دەنگەکانی بەدەست هێنا.

قووڵتر: بەریتانیا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری لە پڕۆژەی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا خەرج کردووە؛ ئێستا پێویستە ستارمەر ڕێگەیەک بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پارەیە بدۆزێتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان