جەلیلی: پێویستە هەموومان یارمەتیی سەرۆککۆمار بدەین

شەیری بکە لە:
جەلیلی: پێویستە هەموومان یارمەتیی سەرۆککۆمار بدەین

سەعید جەلیلی، بەربژێری موحافیزەکارەکانی ئێران

ئاڤا نیوز


سەعید جەلیلی، بەربژێری موحافیزەکاری ئێران بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار دوای دۆڕانی لە هەڵبژاردنەکان، پشتیوانی خۆی بۆ مەسعود پزیشکیان، براوەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند.

 

لێدوانی فەرمی: جەلیلی ڕایگەیاند "کەسێک کە هەڵبژێردراوی خەڵک بێت، بەڕێزە و دەبێت ڕێزی پارێزراو بێت، نەک هەر ئەوەندە، بەڵکو دەبێت تەواوی تواناکان بخەینە گەڕ و لەم بوارەدا یارمەتی بدەین تا بەهێزەوە بەرەو پێشەوە بڕوات."

زانیاریی زیاتر: جەلیلی لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماردا هەڵبژاردنەکەی بە پزشکیان دۆڕاند. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: