شوێنەواری سەڵاحه‌ددین: به‌شێک له‌ ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌کان ‌ کاول بوون

شەیری بکە لە:
شوێنەواری سەڵاحه‌ددین: به‌شێک له‌ ناوچه‌ شوێنه‌وارییه‌کان ‌ کاول بوون

یەکێک لە ناوچە شوێنەوارییەکانی سەڵاحەددین

ئاڤا نیوز


شوێنەواری سەڵاحه‌دین، رێژه‌ی ئەو زیانانەی ئاشکرا کرد کە به‌ هۆی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانه‌وه‌، به‌ر ناوچه‌ شوێنەوارییەکانی پارێزگاکە که‌وتووه‌.


لێدوانی فەرمی: سالم عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری شوێنەواری سەڵاحه‌ددین ڕایگه‌یاند: "بەهۆی شەڕی داعشەوە، 12 بۆ 13 ناوچەی شوێنەواری زیانی گه‌وره‌یان به‌رکه‌وتووه‌، شه‌ش ناوچه‌یان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارێزگای سەڵاحه‌ددین 830 ناوچه‌ی شوێنەواری و مێژوویی لەخۆدەگرێت، دیارترینیان مەلویەی سامەرا و کۆشکی خەلافەتی عەبباسیه‌.


زانیاریی زیاتر: زۆرترین ناوچه‌ی شوێنه‌واری پارێزگاکه‌ ده‌که‌وێته‌ شارۆچکه‌ی شەرگاته‌وه‌ به‌ ڕێژەی 34% مه‌زە‌ندە ‌ده‌کرێت،  گرنگترینیان شاری ئاشووره‌ کە به‌سه‌نته‌ری شارستانییەتی ئاشورییه‌کان داده‌نرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ