ئەوروپا شەڕی بازرگانی دژی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی دەستپێدەکات

شەیری بکە لە:
ئەوروپا شەڕی بازرگانی دژی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینی دەستپێدەکات

ئۆتۆمبێلێکی چینی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

یەکێتیی ئەوروپا باجی گومرگی بەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی چینیدا بە ڕێژەی 38% بەرزکردەوە و هاوکات چین بەوە تۆمەتبار دەکات، بە شێوەیەکی نایاسایی پشتیوانی لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە دەکات.

 

بۆچی گرنگە: چین وەکو یەکێک لە وڵاتە پیشەسازییەکان لە بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دا خەریکە بازاڕەکانی جیهان بەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە داگیر دەکات بەهۆی ئەو تێچووە کەمەی لە بەرهەمهێنانیدا خەرجی دەکات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەو لە 10%ـی کە خراپبووە سەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی، لە ڕۆژی هەینیەوە سەپاندنی ئەو باجە نوێیە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ئەمەش بزانە: دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەیەکی بەرفراوان سەبارەت بە کۆمەکی حکومەتی چین بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە تشرینی یەکەمی 2023، برۆکسل لە 12ـی حوزەیراندا ئەو باجە گومرگییە نوێیانەی ڕاگەیاند، لە هەمان کاتدا دەستی کرد بە وتووێژکردن لەگەڵ چین بۆ چارەسەرکردنی کێشە دیاریکراوەکان و کەمکردنەوەی مەترسیی جەنگیی بازرگانی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان