لە شارەکانی هەرێمی کوردستان پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران دەستیپێکرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئێران، دوو بەربژێر كێبڕكێی بەدەستهێنانی دەنگی 61 ملیۆن هاووڵاتیی ئێران دەكەن، لە ئێران و هەرێمی کوردستانیش بنكەكانی دەنگدان بەڕووی هاووڵاتیاندا كرایەوە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ هەینی خولی  دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئێران بەڕێوەدەچێت؛ لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە دەرگای بنکەکانی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان بەڕووی دەنگدەرە ئێرانییەکان کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر شەشی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: نەسڕوڵڵا ڕەشنوودی، کۆنسوڵی گشتیی ئێران لە هەولێر دوای دەنگدان گوتی: پڕۆسەکە زۆر بەباشی بەڕێوەدەچێت و حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر هاوکارمانە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

 

لەلایەکی دیکەوە: محەممەد مەحموودیان، کۆنسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوەی گوتی: پرۆسەکە زۆر بەباشی و ڕێکوپێکی بەڕێوەدەچێت.

 

ئەمەش بزانە: گەشتیاران و ئەو ئێرانیانەی مافی پەنابەرێتییان هەیە، هەروەها ئەو ئێرانیانەی لە زیندانن، دەتوانن بە کارتی میللی  شوناسنامە و وڵاتینامە دەنگ بدەن؛ لە پارێزگای هەولێر و دهۆک چوار سندووق دانراوە کە سێ سندووقیان گەڕۆکن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان