سەرۆکی شارەوانیی هەولێر: بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گەڕەکەکان قەدەغەیە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی شارەوانیی هەولێر: بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گەڕەکەکان قەدەغەیە

گواستنەوەی ئاژەڵ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، تاوەکو هەفتەی داهاتوو ئەو کەسانە ئاگادار دەکەینەوە کە ئاژەڵ لە سەنتەری شار بەخێو دەکەن، ئەگەرنا واز نەهێنن، ڕێکاریی یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر.

 

بۆچی گرنگە: ئەم هەنگاوە بۆ پاک و خاوێنی ژینگە و دوورکەوتنەوە لە مەترسیی نەخۆشییە گوازرەوەکان و بەخشینی سیمایەکی جوان بە ناو شاری هەولێر گرنگە و کاریگەریی دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی چوار بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانی هەستان بە لادانی چەند شوێنێکی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە ناو شاردا و بەخێوکردنی ئاژەڵ لە گەڕەکەکان قەدەغەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: