باڵیۆزی ئەمریكا: دڵخۆشبووم بە بینینی سەرۆک بارزانی

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئەمریكا: دڵخۆشبووم بە بینینی سەرۆک بارزانی

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق. وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەگەڵ سەرۆك بارزانی باسمان لە دۆخی ناوچەكە، هاوكارییەكانی ئەمریكا و هەڵبژاردنەكان كرد.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ژمارەیەک پرسی سیاسی و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە سەردانێکی دوو ڕۆژە لە بەغدایە؛  بەرپرسانی باڵای عێراق لە حیزب و حکومەت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتانی بینیوە و چەندین دۆسیەی گرنگیان تاوتوێ کردووە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: ئەلینا ڕۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە 'ئێکس' نووسیویەتی: هەمیشە دڵخۆشم بە دیداری مەسعود بارزانی بۆ تاوتوێی پەیوەندییە گرنگەکانمان، هەروەها باسمان لە بارودۆخی ناوچەکە و بەردەوامی هاوکارییەکانی ئەمریکا لەگەڵ هەرێمیی كوردستان  و عێراق و پاڵپشتیمان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە کرد.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆک بارزانی بۆ قسەكردن لەسەر ماف و داواكارییەكانی خەڵكی كوردستان لەگەڵ لایەنە جیاوازەكانی عێراق چەندین كۆبوونەوەی ئەنجامدا و ئێوارەی ئەمڕۆ كۆتایی بە سەردانەكەی هێنا و گەڕایەوە هەولێر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ