باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: دەمانەوێ کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی تورکیا بۆ سەرۆک بارزانی: دەمانەوێ کێشەکان بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی تەرکیا. وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، لەناو پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا کەشێکی ئەرێنی هاتووەتە ئاراوە کە دەکرێت زەمینەیەکی باش بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

 

وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی بۆ یەکلاییکردنەوەی ژمارەیەک پرسی سیاسی و کێشە هەڵپەسێردراوەکان بە سەردانێکی دوو ڕۆژە لە بەغدایە؛  بەرپرسانی باڵای عێراق لە حیزب و حکومەت، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە باڵیۆزی وڵاتانی بینیوە و چەندین دۆسیەی گرنگیان تاوتوێ کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگەی بارزانی ڕایگەیاند: لە کۆبوونەکەدا دوایین پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسیی عێراق خرایە بەر باس و سەرۆک بارزانی هۆکار و ئامانجی سەردانەکەی بۆ بەغدا خستەڕوو.

 

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پاڵپشتی ئەوەیە کە گیروگرفتە سیاسیەکانی عێراق بە دیالۆگ و لەیەکگەیشتن چارەسەر بکرێن و هیچ پێکهاتەیەک پەراوێز نەخرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ