باڵیۆزی ئێران بۆ سەرۆک بارزانی: سەردانەکەت بۆ بەغدا گرنگە

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئێران بۆ سەرۆک بارزانی: سەردانەکەت بۆ بەغدا گرنگە

کۆبوونەوەی باڵیۆزی ئێران و سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆبووەوە و بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

 

وێنە گەورەکە: بۆ دووەم ڕۆژە سەرۆک بارزانی لە بەغدایە و کۆبوونەو و دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و باڵیۆزانی وڵاتان بەردەوامە و چەندین پرسی پەیوەندیدار بە هەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی ئامانج و هۆکاری سەردانەکەی بۆ بەغدا بۆ باڵیۆزی ئێران ڕوون کردەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەبایەخەوە سەیری سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەکات و پشتیوانیەتی، هیواشی خواست کە ئەنجامی ئەرێنی لەم سەردانە بکەوێتەوە و کار بەو ڕێککەوتنانە بکرێت کە لەنێوان لایەنە عێراقییەکاندا هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ