لە هەولێر و سلێمانی و دهۆک سندووقی دەنگدان بۆ گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی ئێران دادەنرێت

شەیری بکە لە:
ساتی دەنگدانی ژنێک لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان

ساتی دەنگدانی ژنێک لە بنکەیەکی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سبەی لە هەرێمی کوردستان سندووقی دەنگدان بۆ هاووڵاتیانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت و گەڕی دووەمی چواردەیەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە دەچێت، کونسوڵی ئێرانیش سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.

 

وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی هەینی ڕابردوو هیچ کام لە چوار بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار نەیانتوانی 50+1ـی ڕێژەی دەنگەکان بەدەستبهێنن، سبەی هەینی گەڕی دووەم لەنێوان مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ڕیفۆرمخواز و سەعید جەلیلی، بەربژێری نەریتخواز دەکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: سەید مالیک هاشمی، بەرپرسی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری لە کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر بە ئاڤا نیوزی گوت: سوپاسی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین کە لەگەڵمان هاوکار و هەماهەنگە بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک چوار سندووقی دەنگدان دادەنرێت، سندووقێکی جێگیر لەناو کۆنسوڵخانەی ئێران لە هەولێر، سندووقێکی گەڕۆک دەچێتە قوتابخانەی هاووڵاتیانی ئێران، قوتابخانەی هەردی لە بنەسڵاوە و چاکسازیی گەوران لەناو هەولێر.

زانیاریی زیاتر: سندووقێکی گەڕۆک لە قەزای سۆران دادەنرێت و هاووڵاتیانی  ئێرانی دانیشتووی شەقڵاوە، هەریر و چۆمانن دەتوانن دەنگی تێدا بدەن. سندووقێکی گەڕۆک لە دهۆک بۆ ئەو ئێرانییەی نیشتەجێبووی دێرەلووک و ئاکرێ دەتوانن دەنگی تێدا بدەن. هەروەها لە سلێمانیش سندووق دادەنرێت.

باکگراوند: بەراورد بە هەڵبژاردنی خولی سێزدەمین ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران ئێرانی لە پارێزگای هەولێر و دهۆک 24
% زیادی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان