زیاتر لە دوو هەزار سکۆلەرشیپ بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
زیاتر لە دوو هەزار سکۆلەرشیپ بۆ دەرچووانی هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیێنرا

دیمەنێک لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابییانی زانکۆی سەڵەحەدین لە هەولێر، فۆتۆ: محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزارەتی خوێندنی باڵا سکۆڵەرشیپی خوێندنی لە دەرەوەی وڵات بۆ دکتۆرا و ماستەر و بۆ هەموو دەرچوویەکی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

وێنە گەورەکە: پڕۆژەکە لەلایەن لیژنەی باڵای پەرەپێدانی خوێندن لە عێراق (HCDE) ڕاگەیێنراوە و هەموو دەرچوویەک کە مەرجەکان بیگرێتەوە دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.
 
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەم پرۆگرامە گشتییە، خوێندنی دکتۆرا، ماستەر و ڕاهێنانی تایبەت بە بەرنامە پزیشکییەکان دەگرێتەوە، هەموو هاونیشتمانییەک دەتوانێت فۆڕم پڕبکاتەوە کە مەرجەکان بیگرێتەوە، هاوکات کورسی خوێندنی دکتۆرا بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا تەرخانکراوە.


زانیاری زیاتر: بۆ دکتۆرا و ماستەر 147 پسپۆڕی زانستی جیاواز هەیە، بۆ خوێندنی دکتۆرای فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هەزار و 852 پسپۆڕی 318 پسۆڕی بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دیاریکراوە، بۆ بەرنامەی ڕاهێنانی پزیشکیش 80 ڕاهێنانی ورد و گشتی لەخۆدەگرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چەند مەرجێک هەن، دیارترینیان ئەوەیە خوێندن بەزمانی ئینگلیزییە و هەر قوتابییەک ناوی گەڕایەوە دەبێت لە زانکۆیەکی ئەو وڵاتەی ناوی دەردەچێت ڕەزامەندی زانکۆیەک وەربگرێت و لە ڕیزبەندی شانگهای لە 500 کەمتر نەبێت بۆ ڕیزبەندی  ساڵی 2023، ماوەی پێشکەشکردن لە 1-6-2024 دەستیپێکردووە تا 31-7بەردەوام دەبێت.

بۆ زانینی مەرجەکان ئەم لینکە بکەرەوە

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم ئەم لینکە بکەرەوە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: