کچە کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا

شەیری بکە لە:
کچە کوردێک بەربژێرە بۆ پەرلەمانی بەریتانیا

یاسەمین ئەترووشی، بەربژێری پارتی پارێزکارانی بەریتانیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە، وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


کچە کوردێک دەبێتە یەکێک لە بەربژێرەکانی پارتی پارێزکارانی بەریتانیا بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.

 

لێدوانی فەرمی: یاسەمین ئەترووشی بە ئاڤا نیوزی گوت، "من یەکەم کچە کوردم کە نوێنەرایەتی پارتی پارێزکاران دەکەم لەم هەڵبژاردنەدا." 

 

زانیاریی زیاتر: یاسەمین لە بەریتانیا لەدایک بووە و لە کەرتی تەندروستیی ئەو وڵاتە کار دەکات، باوکی پزیشکە و خەڵکی دهۆکە و دایکیشی دەرمانسازە و خەڵکی کۆیەیە، ئەو لە بازنەی وارینگتۆن نۆرسی بەریتانیا خۆی کاندید کردووە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ پێنجشەممە، 4-7-2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەریتانیا بەڕێوە دەچێت کە بۆ 650 بازنەی دەنگدان دابەش کراوە، لە هەر بازنەیەک یەکێک لە بەربژێرەکان سەردەکەوێت و دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی بەریتانیا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان