لە دهۆک 38 کەس دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک

ئاڤا دیجیتاڵ


پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی 38 کەسی بەتۆمەتی قومارکردن و دزی و خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و سۆشیاڵ میدیا ڕاگەیاند.

لێدوانی فەرمی: هێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە چەند شوێنێکی جیاجیای پارێزگاکە بە بڕیاری دادوەر 38 تۆمەتبار دەستگیرکراون.

هۆکارە زانراوەکان: گوتەبێژی پارێزگای دهۆک ئاماژەی بەوە کرد تۆمەتی تۆمەتبارەکان جیاوازە و دانیان بە تاوانەکانیان ناوە:

- 21 تۆمەتبار لە قەزای سێمێل بەتۆمەتی قومارکردن دەستگیرکراون.

- سێ تۆمەتبار بەتۆمەتی دزینی دوو ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون و ئۆتۆمبێلەکان بۆ خاوەنەکانیان گەڕێنراونەتەوە.

- تۆمەتبارێک لە نەخۆشخانەی ئازادی دهۆک بەتۆمەتی دزینی مۆبایل دەستگیکراوە.

- نۆ تۆمەتبار لەسەر خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن و سۆشیاڵ میدیا دەستگیرکراون.

- تۆمەتبارێک لە شارەدێی خانکێی سەر بە قەزای سێمێل بەتۆمەتی دزینی 500 گرام زێڕ دەستگیر کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان