سەرۆک بارزانی: کەشێکی ئەرێنی لە دۆخی سیاسیی عێراق هەڵوێستی بەرپرسان دروست بووە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی: کەشێکی ئەرێنی لە دۆخی سیاسیی عێراق هەڵوێستی بەرپرسان دروست بووە

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزانی هەشت وڵاتی عەرەبی

ئاڤا نیوز


لە میانەی سەردانەکەی بۆ بەغدا، سەرۆک بارزانی لەگەڵ هەشت نوێنەری وڵاتانی عەرەبی کۆ بووەوە و دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

وێنە گەورەکە: سەرۆک بارزانی لە چوارچێوەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی، بەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ باڵیۆزانی: کوێت، قەتەر، میسر، عومان، بەحرەین، ئوردن، سعودیە و هەڵسوڕێنەری باڵیۆزی ئیمارات کۆ بووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند، "سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە داوە کەشێکی ئەرێنی لە بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵوێستەکانیان هاتووەتە ئاراوە، دەکرێ لەسەر ئەو بنەمایە بگەینە دەرئەنجامی باش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی کۆسپ کە کاریگەری لەسەر سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت".


لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزانی وڵاتانی عەرەبی هیواخواز بوون سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا ببێتە مایەی خێر و سەقامگیری بۆ عێراق، پشتیوانی خۆیان بۆ عێراق و پتەوبوونی ئاسایش، سەقامگیری و چارەسەربوونی گرفتە سیاسییەکان دەربڕی".


زانیاریی زیاتر: سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستووەتە سەر پرسی بوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و بەپێویستی زانیوە ئەم بابەتە لە چوارچێوەی ڕێککەوتن و سازانێکی نیشتمانی بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و ناوچەکە بنەمایەکی بۆ دابنرێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ