باڵیۆزی بەریتانیا بۆ سەرۆک بارزانی: لە هەر بارودۆخێکدا بێت پشتیوانتانین

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی بەریتانیا بۆ سەرۆک بارزانی: لە هەر بارودۆخێکدا بێت پشتیوانتانین

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا. وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک بارزانی لە بەغدا، باڵیۆزی بەریتانیا ڕایگەیاند، لە هەر بارودۆخێکدا بێت پشتیوانتانین=

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە بەغدا سەرۆک بارزانی پێشوازی لە چەندین باڵیۆزی وڵاتان کردووە، هەموویان خۆشحاڵیان بە نزیکبوونەوەی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەربڕیوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانی ئەمە هاتووە، "باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق ڕاگەیاند".

 

لەلایەکی دیکەوە: باڵیۆزی بەریتانیا ئەوەی گوتوە، بەریتانیا لە هەموو دۆخێکدا بە بایەخەوە سەیری هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات بە تایبەت لەبارەی بابەتە ئابوورییەکان و هەڕەشەی تیرۆر و دیاردەی کۆچ.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ