باڵیۆزی چین بۆ سەرۆک بارزانی: پاڵپشتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی چین بۆ سەرۆک بارزانی: پاڵپشتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا دەکەین

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی چین. وێنە: بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

لە بەغدا سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی چین کرد و بابەتی چارەسەرکردنی گرفتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بەشێکی بەرچاوی کۆبوونەوەکان بووە.

 

وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە 3-7-2024 سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق هەبێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی بارەگای بارزانی، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆک بارزانی پێشوازی لە تسوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق کردووە و پێی گوتووە، نیەتی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەبیندرێت و دەرفەتێکی باشە بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان".

 

لەلایەکی دیکەوە: بالیۆزی چین ئەوەی ڕاگەیاندووە، وڵاتەکەم پاڵپشتیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە و خۆشحاڵین بە دیاریکردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ