فەلاح مەشعەل: هیچ سەرۆکێک هاوشێوەی سەرۆک بارزانی پێشوازیی لێ نەکراوە

شەیری بکە لە:
فەلاح مەشعەل: هیچ سەرۆکێک هاوشێوەی سەرۆک بارزانی پێشوازیی لێ نەکراوە

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی ئاماژە بە پێگەی گرنگی سەرۆک بارزانی وەک دیارترین ڕابەری کوردی لە عێراق دەکات و ڕایدەگەیێنیت، لەنێو زیاتر لە 250 حیزب و لایەنی سیاسی، هیچ کاتێک سەرۆکەکانیان بەو شێوەیە پێشوازییان لێ نەکراوە.

 

وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە 3-7-2024 سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد و بڕیارە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق هەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: فەلاح مەشعەل، ڕۆژنامەنووسی عێراقی لەبارەی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا و بوونیادنانی پەیوەندییەکی نوێ لەگەڵ بەغدا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: سەردانەکە لە کاتێکی گرنگ دابوو پەیوەست بەو دۆخەی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەڕێت، ئەو سەردانە بەدڵنیاییەوە دەبێتە هۆی دامەزراندنی هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ حکومەتەکەی سوودانی.

 

زانیاریی زیاتر: فەللاح مەشعەل لە ئێکس لەبارەی سەرۆک بارزانییەوە نووسیویەتی: زریانی ڕووداوەکان و هەڕەشەکان و مووشەکەکان و سیاسەتی تۆقاندن و گێچەڵکردن لەلایەن وڵاتانی دراوسێیەوە کاریگەرییان بەسەریەوە نەبووە

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: