خزمەتگوزاری دەگەیێنرێتە گوندەکانی دەوروبەری هەولێر

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکانی دەوروبەری هەولێر ڕاگەیێنرا و ئەمڕۆ بەردی بناغەیان دانرا.

 

لێدوانی فەرمی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بە گوژمەی 674 هەزار و 835 دۆلار بەردی بناغەی بنکەیەکی تەندروستمان لە گوندی سێوەکەی سەر بەناحیەی بەستۆڕە لە قەزای پیرمام دانا کە کۆمەڵێک گوند لێی سوودمەند دەبن هاوکات ئەمڕۆ بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی ئاوی خواردنەوەمان لە گوندی گەزنە دانا.

 

لەلایەکی دیکەوە: عومەر حوسێن، ئەنجوومەنی گوندی سێوەکە بە ئاڤا نیوزی گوت: لەکاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵیک قەیران بووەتەوە، بەڵام لە گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ گوندەکان بەردەوامە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان