ئێران بۆ ئیسرائیل: لوبنان دەبێتە دۆزەخ بۆتان

شەیری بکە لە:
ئێران بۆ ئیسرائیل: لوبنان دەبێتە دۆزەخ بۆتان

عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران. وێنە: میدیای ئێرانی

ئاڤا نیوز 

 

دوای ئەوەی ئیسرائیل هەڕەشەی جەنگی بەرامبەر بە هێزە چەکدارەکانی لوبنان کرد، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و ڕایدەگەیێنێت، لوبنان دەبێتە دۆزەخ بۆتان. 

 

لێدوانی فەرمی: عەلی باقری کەنی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی دەڵێت: مقاوەمە لە لوبنان وەک ئەکتەرێکی کاریگەر لە بواری ئۆپەراسیۆنی مەیدانی و دیپلۆماسیدا ڕۆڵی هەبووە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرچاوە ئەمریکییەکانیش دەڵێن، ئەگەر ڕێککەوتن نەکرێت ئەوا لە ماوەیەکی کەم ڕووبەڕووبوونەوەیەکی فروان لە نێوان ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنانی ڕوودەدات.

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل نزیکەی 100 هەزار کەس لە باشووری لوبنان لە ماڵەکانیان ئاوارە بوون و بە لایەنی کەمەوە 435 کەسیش کوژراون، کە 349 بە ئەندامی حیزبوڵڵا دادەنرێت. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان