سەرۆک بارزانی 20 دیدار و کۆبوونەوەی لە بەغدا دەبێت

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی 20 دیدار و کۆبوونەوەی لە بەغدا دەبێت

ئاڤا  نیوز

سەرۆک بارزانی لە بەغدایە، ئەمڕۆ و سبەی لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا  و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەرەوە 20 دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی لە عێراق و باڵیۆزی وڵاتان دەبێت.

وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ جارێکی دیکە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدای کرد و تاوەکو سبەی ئێوارە دەمێنێتەوە، لەو سەردانەیدا هەڵوەستە لەسەر کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی خشتەی سەردانە دوو ڕۆژییەکەی، سەرۆک بارزانی دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ هەشت دیدار و کۆبوونەوەی دیکەی دەبێت، سبەش 11 دیدار و کۆبوونەوە.

خشتەی ئەمڕۆی بەمشێوەیە دەبێت:

- کاتژمێر 02:30 خولەک سەرۆک بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت (لایەنە پێکهێنەرەکانی حکومەتی عێراق) کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 04:00 لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 05:30 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ ئالینا ڕۆمانسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەبێت.

- کاتژمێر 06:00 کۆبوونەوەی لەگە تسۆوی وی، باڵیۆزی چین لە عێراق دەبێت.

- کاتژمێر 06:20 خولەک لەگەڵ پاتریک دۆرێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 06:40 خولەک کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبلرۆس کۆتراسیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەبێت.

- کاتژمێر 07:00 لەگەڵ ستيڤن هيچن، باڵيۆزى به‌ريتانيا له‌ عێراق کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 08:10 خولەک لە ماڵی عەممار حەکیم لەگەڵ لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆدەبێتەوە.

سبەی پێنجشەممە سەرۆک بارزانی هەشت دیدار و کۆبوونەوەی دەبێت:

- کاتژمێر 09:00ی بەیانی لەگەڵ موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەوەکالەت کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 09:30 خولەکی بەیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە دەبێت.

- کاتژمێر 10:00ی بەیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی سێ وڵاتی عەرەبی دەبێت:

تاڕق عەبدوڵڵا، باڵیۆزی کوێت.

سوڵتان موبارەک، باڵیۆزی قەتەر

 وەلید محەممەد؛ باڵیۆزی میسر

- کاتژمێر 12:20 خولەک لە ماڵی خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە لەگەڵ لایەنەکانی سوننە کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 04:00ی ئێوارە لەگەڵ محەممەد کازم، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 04:20ی لەگەڵ ئێوارە ئانل بۆڕا ئینا؛ باڵیۆزی نوێی تورکیا لە عێراق کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 04:40ی لەگەڵ ئێوارە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدوم کۆدەبێتەوە.

- کاتژمێر 07:00ی ئێوارە لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق  و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ژمارەیەک سەرکردەی سیاسیی خوانی ئێوارە دەخۆن و کۆتایی بە سەردانە دوو ڕۆژییەکەی دەهێنێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان