فوئاد حوسێن ئامانجی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەخاتەڕوو

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن ئامانجی سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ بەغدا دەخاتەڕوو

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، سەرچاوە: کوردستان تیڤی

ئاڤا نیوز 

د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایدەگەیێنێ، سەردانەکەی سەرۆک بارزانی نیشاندانی نیازپاکی هەرێمی کوردستانە و دەبێتە هەوێنی چارەسەری کێشەکان لە نێوان هەولێر و بەغدا.

وێنە گەورەکە: دوای شەش ساڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆک بارزانی سەردانی بەغدا دەکات و لە ماوەی دوو ڕۆژدا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان و بەرپرسانی باڵای عێراق دەبێت.

لێدوانی فەرمی: د. فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیاکانی پارتی ڕاگەیاند، "لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق هەڵوەستە لەسەر کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکان دەکرێت، ئەم سەردانە کاریگەری لەسەر هەولێر و بەغدا دەبێت، چونکە ئەو بەشێکە لە دامەزرێنەری پرۆسەی سیاسیی عێراق."

زانیاریی زیاتر: لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەرۆک بارزانی هەریەک لە سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆکوەزیران، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەبێنێت و هەڵوەستە لەسەر کێشە نێوخۆیی و دەرەکییەکان دەکرێت.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: