سەرۆک بارزانی لەبارەی پێنج خاڵ لەگەڵ ئیدارەی دەوڵەت کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی

ئاڤا نیوز

یەکێک لە کۆبوونەوەکانی سەرۆک بارزانی لە بەغدا لەگەڵ هاوپەیمانیی ئیدارەی دەوڵەت دەبێت، کە کۆمەڵێک پرس لەگەڵ لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتییەکە تاوتوێ دەکات و یەکێک لەوانەش جێبەجێنەکردنی بەشێک لە خاڵەکانی ڕێككەوتنی لایەنەكانە بۆ پێکهێنانی حکومەت.

وێنە گەورەکە: پێش پێکهێنانی حکومەتی ئێستای عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە چوارچێوەی لایەنەکانی ئیدارەی دەوڵەت، کە زۆرینەی شیعە و سوننەکان لەخۆدەگرێت، لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن کە دەبێت حکومەتی عێراق جێبەجێیان بکات.

بۆچی گرنگە: لەم سەردانەیدا سەرۆک بارزانی گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەکات، کە پەیوەندییان بە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر پارتی لە چەند ڕاگەیێنراوێکدا نیگەرانیی خۆی لەبارەی جێبەجێنەکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەربڕیوە و جەخت لەم خاڵانە دەکاتەوە:

-  گەرەنتیکردنی پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان.

- دڵنیاییدان لە زێدەڕۆیی نەکردن بۆ سەر دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.

- هەموارکردنەوەی بودجە و دەرکردنی یاسای نەوت و گاز.

- پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فیدراڵی.

- گەرەنتیکردنی ناردنی شایستە داراییەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: