ئاوات شێخ جەناب: ڕێنمایی نوێ بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان دەردەکەین

شەیری بکە لە:
ئاوات شێخ جەناب: ڕێنمایی نوێ بۆ گەڕانەوەی پێشینەکان دەردەکەین

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکە پسپۆڕییەکانی وەزارەت کۆبووەوە و ڕایگەیاند، بەم زووانە ڕێنمایی نوێ بۆ کارئاسانی گەڕانەوەی پێشینەکان دەردەچێت.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا پرسی گەڕانەوەی پێشینەکان لە بواری قەرزی نیشتەجێکردن، خانووبەرە، کشتوکاڵ، پیشەسازی و گەشتیاری گفتوگۆی لەبارەوەیەوە کرا و بەرپرسانی بانکەکان داتا و پێشنیازی خۆیان خستەڕوو.

 

خاڵی ئەرێنی: ئاوات شێخ جەناب بانکە پسپۆڕییەکانی ڕاسپارد بە زووترین کات ڕاپۆرت و پێشنیازی خۆیان لەسەر شێوازی گەڕانەوەی پێشینەکان پێشکەش بکەن تا لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.

 

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ