وەزیری پەروەردە: چەند کەسێکمان لەسەر فریودانی قوتابییانی پۆلی 12 دەستگیر کرد

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ئەمساڵ چەند کەسێک لەسەر هەوڵدان بۆ قۆپیەکردن و فریودانی قوتابییانی پۆلی 12 دەستگیرکراون.

 

وێنە گەورەکە: لە 23ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی پۆلی 12 لە هەموو بەشەکان دەستیپێکرد؛ 122 هەزار و 15 قوتابی بەشداری تاقیكردنەوەكانیان کردووە و دابەشبوونە بەسەر دوو هەزار و 115 هۆڵی تاقیکردنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بە باشی بەڕێوەدەچێت و بە میکانیزمێکی تایبەت چاودێری دەکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هەماهەنگی لەگەل ئاسایش و دامودەزگا حکومییەکان کراوە.

شەیری بکە لە: