
گرافیک: ئاڤا نیوز
بیست ساڵە ئەندامی هیچ حیزبێک نیم و پرس و کێشەی حیزبایەتی خەمی من نییە. بیست ساڵە هەموو کات و توانای سادەی خۆم بۆ خزمەتی زانست و گەشەی میدیا و ئەدەب و ڕۆشنبیریی کوردی تەرخان کردووە. سەدان ئەکادیمی، میدیاکار، ڕۆشنبیر و هونەرمەندی ئەم وڵاتەش، کە خەمی هەرە گەورەیان سەربەرزیی گەل و ئازادیی نیشتمان و یەکخستنی ڕیزەکانی کوردایەتی و نیشتمانسازییە، لەگەڵ بەندە دەپرسن:
ئاخۆ سەدان ساڵ ژێردەستەیی و پێ پەستی و زەلیلی و ئەشکەنجە و زوڵم و زۆری داگیرکەر بەس نییە؟! ئایا ئێستا کاتی بیناکردنە یان کاتی ئەوەیە بەدەستی خۆمان ئەم ماڵە سادە و ناتەواوەی خۆمان وێران بکەین!؟
ئاخۆ سەدان ساڵ دووبەرەکی و دابەشبوون و لێکدابڕان و دژایەتیی یەکدی بەس نییە؟! ئایا ئێستا کاتی ئەوەیە ڕوو لە ئاسۆیەکی گەش بکەین و دەرس و پەند لە ڕابردوومان وەربگرین، یان کاتی ئەوەیە کۆنە برین ب ەژان بێنینەوە و خەڵک و خاک و ئاووهەوامان بەگژ یەکدیدا بکەین و خەڵکی خۆمان نائومێد و دڵی نەیارانمان بەخۆمان خۆش بکەین!؟
سەدان ساڵە هاووڵاتیی داماوی ئەم کوردستانە بە کولەمەرگی ژیان دەکات و بەدەگمەن ڕوویداوە بە دڵێکی خۆش و بەئومێدەوە پێشوازیی لە ساڵی ئاییندەی کردبێت. ئاخۆ ئیتر ئەو نەهامەتییانە بەس نین؟! ئایا ئێستا کاتی ئەوەیە بە فیتی بێگانە و بۆ خزمەتی داگیرکەران پیلان داڕێژین بۆ زیادکردنی نەهامەتی و بێ بازاڕی و نابووتکردن و نائومێدکردنی خەڵکی کاسبکار و هەژار و ڕەنجدەر؟!
نزیک بە سەد ساڵە بە بیری کوردایەتی و چەپ و مارکسیزم و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، ڕێبەرایەتیی گشت جوڵانەوە و ڕاپەڕین و شۆڕشەکانی ئەم میللەتە کراوە. بە دەیان هەزار منداڵ و گەنج و پیر و ژن و پیاوی ئەم گەلە لە کۆڕی تێکۆشاندا گیان و جەستە و ژیانی خۆیان بەختکرد بۆ فەراهەمکردنی کەرامەت و پارووە نانێک و ژیان لە سایە و سێبەری دڵنیایی بێ ترسدا بۆ نەوەی ئەمڕۆ و نەوەکانی داهاتوومان. پرسیار ئەوەیە ئاخۆ ئاکام و ئەنجامی ئەو هەموو قوربانیدان و خەبات و تێکۆشان و فەلسەفە و ئیمانی دادپەروەرییە ئەمەیە کە ڕوودەدات؟ تازە بە تازە ماڵ و حاڵ و شار و بازاڕ و سەرچاوەی بژێویی یەکدی گڕ تێبەردەین!؟ خەریکی پیلانگێڕی بین لە دژی یەکدی؟ ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی تێکبدەین؟ سەقامگیریی بازاڕ و بژێوی خەڵک وێران بکەین؟ یەکدی سووک بکەین و پاساوی ناڕەوا بدەینە داگیرکەر؟
ئایا زۆر سەختە بەدوور لە دەستوەردانی بێگانەو نەیاری بەرژەوەندیخواز، ئێمەی کوردی هاوزمان و هاودین و هاوخەم و هاونیشتمان پێکەوە دابنیشین و کێشە و گلەیی و ناڕەزایی و پێشنیاز و بۆچوونەکانمان بخەینە سەر مێزی گفتوگۆیەکی مەدەنیانە و ژیرانە!؟
ئایا بەم هەمووە خەڵکە تێکۆشەر و زانا و بیرمەندە دڵسۆزەوە کە هەر هەموویان خەمی گەل و نیشتمانیان لە کۆڵ کردووە، ناتوانرێ خاڵە هاوبەشەکانی نێوانمان بەسەر ناکۆکییەکانماندا زاڵ بکرێ؟ من پێموانییە ئەوە کارێکی زۆر سەخت بێ چ جای مەحاڵ بێ.
بەهەرحاڵ، هەرچی سەر دێنم و سەر دەبەم، تێناگەم ئێمە بۆچی و لەپێناوی چی وا بەخۆمان دەکەین!؟
نوێترین بیروڕا
کۆڕەوی ملیۆنی؛ کارەساتێکی مرۆیی و وەرچەرخانێکی مێژوویی
31 ئازار
ئەرێ بەڕاست ئاڤا بۆ وادەکات؟
29 ئازار
بۆچی زنجیرەی بەرەو بەرزاییەکان وەرچەرخانێکە لە کۆمیدیای کوردیدا؟
28 ئازار
چەند خاڵێک سەبارەت بە پرسی بەپارێزگاناساندنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق
27 ئازار
ئەو پەرلەمانەی داخ دەکات بە دڵی کورددا
26 ئازار
نەورۆزی سەركەوتنەكان پیرۆزە لە هەموو كوردان
20 ئازار
درامای بەرەو بەرزاییەکان؛ ئاستێکی بەرزی کۆمیدیای سپی
19 ئازار
لە شەڕی نێوان ڕاستی و چەواشەکاریدا..
18 ئازار
هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان؛ بەردەوامی و هەستانەوەیەکى پڕ لە ئیرادە
16 ئازار
هۆکارەکانی پشت ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی
13 ئازار
- بیروڕا
- 29 ئازار
ئەرێ بەڕاست ئاڤا بۆ وادەکات؟