سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری نەمسا کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری نەمسا کۆبوونەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئەلێکساندەر ڤاندەربێلن، سەرۆککۆماری نەمسا  لە کۆشکی هۆفبێرگ لە ڤیەننا کۆبووەوە.

 

وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە نێچیرڤان بارزانی بە یاوەری شاندێک لە نەمسایە، سەرەتا  لەگەڵ ئەلیکسەندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی نەمسا و، دواتریش لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا باسی په‌يوه‌نديى مێژوويى نێوان هه‌رێمى كوردستان و نه‌مسا كراوە، هه‌روەها ده‌رباره‌ى هاريكاريى هاوبه‌ش بيروڕایان گۆڕيوەتەوە. نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانينی بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى نه‌مسا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كردووەتەوە.

باکگراوند: نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتیی شاندێک و بە سەردانێکی فەرمی لە نەمسایە و هەر ئەمڕۆ لەگەڵ ئەلیکسەندەر شالنبێرگ، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: