ئەمساڵ پیاوان نزیکەی  300 سکاڵایان لەسەر هاوژینەکانیان تۆمارکردووە

شەیری بکە لە:
ئەمساڵ پیاوان نزیکەی  300 سکاڵایان لەسەر هاوژینەکانیان تۆمارکردووە

لۆگۆی یەکێتی پیاوانی کوردستان

ئاڤا نیوز


بەگوێرەی دوایین ئاماری یەکێتیی پیاوانی کوردستان، ئامارەکانی تووندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان لە بەرزبوونەوە دان.


وێنە گەورەکە: لەهەرێمی کوردستان  لە سەرەتای ئەمساڵەوە  تاوەکو 01-06-2024، پیاوان 281 سکاڵایان دژی هاوژینەکانیان بە هۆکاری جیا جیا تۆمارکردووە.


لێدوانی فەرمی: بورهان عەلی، سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت:"لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ 27 حاڵەتی خۆکوشتنی پیاوان لەپارێزگاکانی  هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و هەشت حاڵەتی دیکەی کوشتنی پیاوان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هەبوون".


زانیاریی زیاتر: حاڵەتی تووندوتیژی جەستەیی لەلایەن ژنانەوە بەرامبەر بە پیاوان ساڵانە دەگاتە 12 حاڵەت. سەرۆکی یەکێتیی پیاوانی کوردستان وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان