فایەق زێدان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆدەبێتەوە

شەیری بکە لە:
فایەق زێدان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق کۆدەبێتەوە

فایەق زێدان و ئەلینا ڕۆمانۆوسکی

ئاڤا نیوز 


سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق، لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا کۆبووەوە.


وێنە گەورەکە: دوای چەند ڕۆژێک لە وەسفکردنی فایەق زێدان وەکو داردەستی ئێران لە لایەن سیناتۆرێکی ئەمریکاوە، باڵیۆزی ئەمریکا سەردانی فایەق زێدانی کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق ڕایگەیاند: فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆوسکی کۆبووەوە،
"فایەق زێدان جەختی لە گرنگی هەماهەنگی یاسایی و دادوەری لەنێوان عێراق و ئەمریكا كردووەتەوە كە لە بەرژەوەندی هەردوولا بێت، جەختیشی لە ڕێزگرتن لە سەروەری و سەربەخۆیی دادوەری لە عێراق كردەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر مایک واڵتز، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو: بەنیازە ناوی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بە یاسا وەکو پیاوی ئێران بیناسێنێت، ئەوەشی نیگەرانیی بەرپرسانی عێراقی لێکەوتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ