وردەکاریی ئەو ماددەیەی لە سووتاندنی بازاڕەکان بەکارهێنراوە

شەیری بکە لە:
وردەکاریی ئەو ماددەیەی لە سووتاندنی بازاڕەکان بەکارهێنراوە

ئاڤا نیوز

بازاڕەکانی هەولێر و دهۆک و کەرکووک بە شێوازێکی سەیر  و نوێ سووتێنراون، دوو ماددەی کیمیایی و بارووت تێکەڵکراون و لەنێو پاکەتی جگەرە و شیرینی جێهێڵراون و دوای چەند کاتژمێرێک خۆی  ئاگری گرتووە.

وێنە گەورەکە: دوێنی دەستگیرکردنی گرووپێکی سێ کەسی بەتۆمەتی سووتاندنی  بازاڕەکان لەلایەن وەزارەتەکانی ناوخۆی عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاگەیێنرا، دانیان بەوەدا ناوە سەر بە پەکەکەن و شێوازی سووتاندنی بازاڕەکانیان ئاشكرا کردووە.


کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی: میقداد میری، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند: " لە کاتی دەستگیرکردنیان دەست بەسەر بڕێک لەو ماددانەدا گیراوە".


بەدواداچوونی تایبەت: بەگوتەی سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی بۆ ئاڤا نیوز، ماددە کیمیاییە سووتێنەرەکە لە ئێران و تورکیا هاوردەکراوە و بۆ هەر جارێک زیاتر لە 100 گرام بەکارهێنراوە، لە ناوخۆ لەگەڵ ماددەیەکی دیکەی کیمایی و بارووت تێکەڵ کراوە، لە ڕێگەی پاکەتی جگەرە و شیرینی و شووشەی بچووک لە شوێنی مەبەست دانراوە.

زانیاریی زیاتر: بەپێی شێوازی دروستکردن و بڕی ماددەکە و کواڵیتییەکەی زووتر یان درەنگتر گڕی گرتووە، کەمترینی سێ کاتژمێر و زۆرترینیشی شەش کاتژمێر بووە. ئەم ماددەیە بۆ سووتاندنی بازاڕەکانی لەنگە دووجار، نیشتیمان و بازاڕی قەیسەری لە هەولێر، بازاڕی چەلێی دهۆک و بازاڕی قەیسەری کەرکووک بەکارهێنراوە.


گۆشەیەکی دیکە: وەک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی دوێنێ ئاشكرا کرا، "شێوازەکە لەلایەن پەکەکە داهێنراوە، کادیری ئەمنی و سەربازیی پەکەکە لە سووریا و تورکیا و قەندیلەوە هاتوون و لە سلێمانی و سەنگەسەر و کفری ڕاهێنانیان بە دەستگیرکراوەکان کردووە".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ