پرۆژەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی ژیانی ڕزگاربووان باشتر دەکات

شەیری بکە لە:
پرۆژەکەی سەرۆکوەزیران بارزانی ژیانی ڕزگاربووان باشتر دەکات

بەشداری سەرۆکوەزیران بارزانی لە ڕاگەیاندنی پرۆژەی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش

ئاڤا نیوز


نوێنەری ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕایگەیاند، پرۆژەی پشتگیری دارایی سەرۆکوەزیران بارزانی، ژیانی ڕزگاربووانی دەستی داعش باشتر دەکات.


وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ لە هەولێر سەرۆکوەزیران بارزانی پرۆژەیەکی پاڵپشتی دارایی بۆ ڕزگاربووانی دەستی داعش ڕاگەیاند و زیاتر لە سێ هەزار کچ و ژن سوودمەند دەبن.


لێدوانی فەرمی: ئیمان عەبدوڵا، نوێنەری ڕزگاربووانی دەستی داعش لە گوتارێکدا گوتی: ئێستا کچ و ژنانی ڕزگاربوو پێویستیان بە چارەسەری دەروونی و گەڕاندنەوە بۆ خوێندن و هەلی کارە، ئەم پڕۆژەیەش لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی سەرۆکوەزیران بارزانییە کە دەستی داوەتێ بۆ پشتیوانی لە ڕزگاربووان.


زانیاریی زیاتر: ئێمە داوا دەکەین سەقامگیری بۆ ناچەکانمان بگەڕێتەوە و شنگال ئاوەدان بکرێتەوە و  خەڵکی ئێمەش بتوانن بە سەربەزری بگەڕێنەوە، ڕوو لە حکومەتی عێراقیش دەکەین ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکات و خەڵکی ئێمە قەرەبوو بکرێنەوە.


لە لایەکی دیکەوە: سەعید جردو شنگالی، سەرۆکی دەستەی باڵای ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی بنکەی لالش ڕایگەیاند: سەرۆکوەزیران بارزانی بێ جیاوازی خزمەتی هەموو  پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ئێزدییەکان دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەمیشە پشتیوان و هاوکاری کوردانی ئێزدی کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: