سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران

شەیری بکە لە:
سێ تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران

هەواڵی ئاڤا

ئاڤا نیوز


بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرایکرد، پشکنینی سێ هاووڵاتیی کە گومانی تووشبوونیان بە تای خوێنبەربوون لێدەکرا کۆتاییهاتووە و هەرسێ هاووڵاتییەکەش تووشبووی ئەو نەخۆشییەن. 


لێدوانی  فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاند: دوابەدوای گومانی  سێ حاڵەتی تای خوێنبەربوون، بۆ پشت راستکردنەوەی  پشکنینەکانیان ڕەوانەی شاری بەغداد کراوە، ئەنجامەکان کۆتاییان هاتووە و دەرکەوتووە هەرسێ حاڵەتە گوماناوییەکە تووشبووی تای خوێنبەربوونن، دوان لە تووشبوەکان دانیشتووی شاری هەولێرن و یەکێکیشیان دانیشتووی بەغدایە.


زانیاریی زیاتر: یەکێک لە تووشبووەکان تەمەنی 28 ساڵە و ئەوی دیکە 32 ساڵە، تووشبووەکەی دیکەیش تەمەنی 40 ساڵە، ئێستا باری تەندروستیان جێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان