دوو تووشبووی نوێ بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکران

شەیری بکە لە:
دوو تووشبووی نوێ بە تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکران

دیمەنی هەولێر - گێتی

ئاڤا نیوز 


گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەمجار لە هەولێر دوو تووشبووی نوێ بە تای خوێنبەربوون تۆماركراون.


وێنە گەورەکە: تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە لە ڕێگەی زیندەوەرێکی بچووک بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، زۆربەی جار مەترسی لەسەر ژیانی تووشبوو دروست دەکات.


لێدوانی فەرمی: د.سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆمارکران، هەردوو تووشبووەکە خەڵکی هەولێرن، پیشەیان قەسابییە، بەمەبەستی چارەسەرکردن لە نەخۆشخانە خەوێنراون و تەندروستییان جێگیرە".


ژمارەکان وادەڵێن: ساڵی پار لە هەرێمی کوردستان 23 تووشبووی تای خوێنبەربوون تۆمار کرابوون، بەڵام ئەمساڵ تاوەکو ئیستا حەوت تووشبوو تۆماکراون، دووان لە هەولێر، دووانیش لە دهۆک و سیانیش لە سلێمانی. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: