بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە سنووری ئامێدی 10 هەزار دار سووتاون

شەیری بکە لە:
بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا لە سنووری ئامێدی 10 هەزار دار سووتاون

بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا زیان بە دار و دارستان لە ئامێدی کەوتووە- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە لە سنووری قەزای ئامێدی، چەندین جار ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە و  بووەتە هۆی سووتانی 10 هەزار دار.


وێنە گەورەکە: زیاتر لە 30 ساڵە شەڕی تورکیا و پەکەکە پەلی هاویشتووەتە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و لە سنووری ئامێدی لە پارێزگای دهۆک، جگە لە ناسەقامگیری ناوچەکە وێرانییەکی گەورەی بەسەر سرووشتی دەڤەرەکەدا هێناوە.


لێدوانی فەرمی: وارشین سەلمان، قایمقامی قەزای ئامێدی بە ئاڤا نیوزی گوت: شەڕی پەکەکە و تورکیا لە هەموو ڕوویەکەوە زیانی بە ناوچەکە گەیاندووە، ئاستەنگە لەبەردەم ئاوەدانکردنەوەش.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی بەردەوامی شەڕ و ئاڵۆزییەکان و بوونی مەترسی بەردەوام، لە زۆربەی ڕووداوی ئاگرکەوتنەکانی ناوچەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و تەنانەت خەڵکیش ناتوانن ئاگر بکوژێننەوە. وارشین سەلمان وای گوت.


ژمارەکان وادەڵێن: بەپێی ئامارەکان لە سەرەتای ئەمساڵ و تاوەکو ئێستا، بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا دوو هەزار دۆنم زەوی و 10 هەزار دار سووتاون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: