لە مەکسیک تەرمی 37 کەس دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
لە مەکسیک تەرمی 37 کەس دۆزرایەوە

پۆلیسی مەکسیک- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز


دوو باندی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە مەکیسک بوو بەشەڕیان، بەهۆیەوە 19 کەس کوژران و چەندین کەسی دیکە برینداربوون، تەرمی چەندین کەسی دیکەش دۆزرایەوە.


وێنە گەورەکە: لە باشووری مەکسیک و بەدیاریکراوی لە ناوچەی تاباسکۆ، کە دەکەوێتە سنووری باشووری وڵاتەکەوە بەهۆی دەمەقاڵێکردن لەسەر ماددەی هۆشبەر، دوو گرووپی چەکداری بازرگانی ماددەی هۆشبەر بوو بەشەڕیان و چەندین کەسیان لە یەکتر کوشت.


لێدوانی فەرمی: پۆلیسی پاسکۆ بە میدیاکانی وڵاتەکەی ڕاگەیاند:" 19کەس لەو ڕووبەڕووبوونەوانەدا گیانیان لە دەستداوە، لەلایەکی دیکەوە تەرمی 14 کەس دۆزراونەتەوە کە گولە نراوە بەسەریانەوە و تەرمی پێنج کەسی دیکە لە چەند ناوچەیەکی جیاواز دۆزراونەتەوە".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2006ەوە سەرۆکی مەکسیک هەڵمەتێکی دژی باندەکانی ماددەی هۆشبەر ڕاگەیاندووە، لەماوەی 17 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 200 هەزار کەس لە شەڕو ڕووبەڕووبوونەوەکانی مەکسیکدا گیانیان لە دەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان