چیرۆکی دووکاندارێکی بازاڕی قەیسەری: ڕەنجی چەند ساڵەم بووە خۆڵەمێش

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دوو مانگ بەسەر سوتانی بازاڕی قەیسەری هەولێر، هەموو ڕۆژێک بە دڵێکی پڕ لە خەم بە دیار داروپەردوی دوکانە سوتاوەکەی دۆشدادەمێنێت؛ ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری لە چەند کاتژمێرێک تەواوی بەرهەمی ڕەنج و ماندوبوونی 38 ساڵی حەیدەر عوسمانی کرد بە خۆڵەمێش.

 

ئاشکراکردنی بکەرانی سووتاندنی بازاڕی قەیسەری زیانلێکەوتووانی دڵخۆشکرد؛ زیانلێکەوتووانی قەیسەریی هەولێر سکاڵا لەسەر بکەران تۆمار دەکەن و داوای گەڕاندنەوەی مافەکانیان دەکەن.

شەیری بکە لە: