سەروتار
رۆژانە هەندێک شوێن و کەس دەیڵێنەوە، کە ئازادیی رۆژنامەگەریی لەم ماوەیەدا کە مەبەستیان چوار ساڵی رابردووە لە هەرێمی کوردستان پاشەکشێی کردووە. قسەکردن و بانگەشکردن لەم سەردەمی سۆشیاڵمیدیایەدا ئاسانترین شتە، بەڵام داتاکان چی دەڵێن ئەوە گرنگە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیرکردن لە رۆژنامەنووسان، ڕێژەی پێشێلکاریی بەرامبەر رۆژنامەنووسان و میدیاکان لە هەرێمی کوردستان بە رێژەی 42% کەمیکردووە. کۆنسوڵخانەی ئەمریکاش لە هەولێر ئەو ئامارە پشتڕاست دەکاتەوە و بە فەرمی خۆشحاڵیی خۆی بە کەمبوونەوەی بەرچاوی پێشێلکارییەکانی ئازادیی ڕاگەیاندن دەربڕیوە.
ئێستا کاتی ئەوەیە میدیاکان و رۆژنامەنووسە پێگەیشتووەکانی کوردستان بپرسن بەڕاستی دۆخی میدیای کوردستان گەیشتووەتە کوێ؟ ئایا ئەو فەوزا و بێسەروبەرییەی رۆژانە دەبینرێ و هەر کەس مایکێک بەدەستییەوە دەگرێ و ناودەنرێ پەیامنێر و رۆژنامەنووس، تا چەند میدیای بێ بەها کردووە؟
هەر حکومەتێک بانگەشەی دیموکراسی و مەدەنییەت بکات، نابێ دژی ئازادیی رۆژنامەگەریی و ڕادەڕبڕین بێ. سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە چەندین شوێن ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە هەمیشە لەگەڵ رەخنە و ئازادیی ڕادەربڕینە، بەڵام پرسیاریش ئەوەیە؛ ئایا ئەم ئازادییە نابێت سنووری هەبێت؟ بە دڵنیاییەوە دەبێ سنووری هەبێت.
ئازادیی رۆژنامەگەریی بە مانای بێسەروبەریی نایەت، بەوەی هەرچیت بوێت بیڵێیت، ئەگەر تۆمەت و داتای بێ بنەماش بێ.
زۆربەی ئەو میدیایانەی لە کوردستان بە پلان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئازادیی رۆژنامەوانیی لەم ماوەیەدا لە مەترسیدایە و رەخنە نەماوە، هەر خۆیان لیستێک هێڵی سووریان بۆ کارمەندەکانیان داناوە کە نابێ کاری لەسەر بکەن، چونکە پەیوەندی بە سپۆنسەرە سیاسی و بازرگانییەکانیانەوە هەیە.
ئازادیی رۆژنامەگەری لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە وڵاتانی ناوچەکە و عێراق زۆر باشترە، بەڵام هەندێک کەس ئەم بابەتەیان بە سیاسی کردووە، وەک هەر بابەت و هەواڵێکی دیکە کە باشیش بێ هەر دەڵێن خراپە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان بێ کەموکوڕی نییە، بەڵام میدیا کە دەسەڵاتی چوارەمە لە کوردستان، کەموکوڕیی لە حکومەت زیاتر نەبێ کەمتر نییە. بۆیە کاتی ئەوەیە کە رۆژنامەنووسە پیشەییەکانی کوردستان خەمی دۆخەکە بخۆن و میدیای کوردی لەم بێسەروبەرییە ڕزگار بکەن.
ئەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشە وەک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا دووپاتکراوەتەوە، پشتیوانیی زیاتر لە ئازادیی ڕۆژنامەگەریی و ڕەخنەگرتن بکات، چونکە بە ڕەخنەی بوونیادنەر، هەرێمی کوردستان زیاتر پێشدەکەوێ. میدیای کوردیش ئەوکاتە دەتوانێ زیاتر سەنگی هەبێت، کە بە بابەتیبوون و دوور لە ئامانجکردنی شەخسی و لێدان لە پیرۆزییەکان کار بکات.
کاتی ئەوەیە ڕۆژنامەنووس و چالاکوان لە یەکتر جیابکرێنەوە، بەداخەوە ئێستا زۆر لە ڕۆژنامەنووسان و تەنانەت سەرنووسەرەکانیش کاری پیشەیی خۆیان بیرچووەتەوە و بوونەتە چالاکوانی سیاسی.
لە یەکێک لە خۆپێشاندانەکانی سلێمانی، رۆیتەرز تیمێک دەنێرێ بۆ رووماڵ، لەوێ چاوپێکەوتن لەگەڵ هەر خۆپێشاندەرێک دەکات تەماشا دەکات ڕۆژنامەنووسە. پەیامنێرەکەی رۆیتەرز بە سەرسوڕمانەوە دەڵێ؛ ئێوە هەمووتان بوونەتە خۆپێشاندەر و چالاکوان بۆ بابەتێکی سیاسی، ئەی کێ لە ژووری هەواڵەکانتان کار دەکات و رووماڵتان بۆ دەکات؟
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
گرنگیی فیلمی کفن لە پیشەسازیی سینەمای کوردیدا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هاوبەشیی هەواڵگرییەوە ئەمریکا و بەریتانیا لەپێشەوەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دۆكترینی سهربازیی ئیسرائیل و جهنگ له ڕۆژههڵاتی ناوهڕاست
6 ئەیلوول
دۆستەکانی مام جەلال لە سلێمانی جێگایان نابێتەوە
6 ئەیلوول
گوێتان لە سەرۆکوەزیران بوو، چۆن تێیگەیشتن؟
5 ئەیلوول
سەرئێشەی بڵاوبوونەوەی ئەتۆمی بۆ سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا
1 ئەیلوول
نوور زوهێر و پاسکوا؛ دوو دزی سەدە و یەک پەیام
30 ئاب
بۆچی مەسرور بارزانی بەئامانج دەگرن؟
27 ئاب
کفن بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە لە دیاردەیەکی قێزەون
24 ئاب
کفن وەک دیمەنی کۆتایی جەنگ وابوو
22 ئاب
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق نیازپاکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کرماشان سەدان هێکتار زەوی بەهۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەسووتێت
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا مووچە و بودجە و پرسە هەڵپەسێردراوەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران جارێکی دیکە ئاوی زێی بچووک دەگرێتەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاری هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی دەچێتە بواری جێبەجێکردن