وەزیری دارایی لەبارەی دامەزراندن و مووچەی هێزە ئەمنییەکان یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزیری دارایی لەبارەی دامەزراندن و مووچەی هێزە ئەمنییەکان یەکێتی ئاگادار دەکاتەوە

سکووپی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

وەزیری دارایی هۆشداری بە یەکێتی دەدات، ئەگەر دەست لە "دامەزراندنی هەڕەمەکی و نایاسایی" هەڵنەگرێت کێشە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت.


چیرۆکی سەرەکی: ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیران، قوباد تاڵەبانی ئاگادارکردووەتەوە کە چیتر کێشە بۆ مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان دروست نەکەن.

 

زانیاریی تایبەت: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەدەر لە ڕێنمایی و داواکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیکەی 400 کەسی لە ڕیزی هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دامەزراندووە. 

زانیاریی زیاتر: ئاواتی شێخ جەناب بە قوباد تاڵەبانی گوتووە: "پێویستە ئەم دامەزراندنە هەڕەمەکییانە ڕابگرن، ئەگەر نا کێشە بۆ مووچەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان دروست دەبێت".

باکگراوند: ئەمە لەکاتێکدایە هێشتا مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق نەنێردراوە، بەشێک لە هۆکارەکەیشی بۆ زیادکردنی ئەو ناوانە دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: