مووشەكێكی چینی "لەخۆوە" دەتەقێت و دەكەوێتە خوارەوە

شەیری بکە لە:
مووشەكێكی چینی "لەخۆوە" دەتەقێت و دەكەوێتە خوارەوە

وێنەی مووشەکەکە- میدیای چین

ئاڤا نیوز


لە چین مووشەکێک "لەخۆوە" لە سەکۆکەی دەردەچێت و دوای کەمێک بەرزبوونەوە دەکەوێتە خوارەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ڕووداوەکە ڕۆژی یەکشەممە، 30-6-2024 لە پارێزگای هێنان لە ناوەڕاستی چین ڕوویداوە و مووشەکێک لە جۆری 'تیان لۆنگ 3' بووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای 'تیان بینگ تەکنۆلۆژی' کە درووستکەری مووشەکەکەیە ڕایگەیاند: لە کاتی تاقیکردنەوەیەکی زەمینیدا مووشەکەکە لە پڕ دەرچووە و لە سەکۆکەی جیا بووەتەوە و هۆکارکەی کێشەی تەکنیکی بووە.


زانیاریی زیاتر: لەم ڕووداوەدا هیچ کەسێک زیانی بەر نەکەوتووە. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: 'تیان لۆنگ 3' مووشەکێکی چینییە، درێژییەکەی 71 مەتر، ئەستوورییەکەی نزیکەی چوار مەتر و کێشی 590 تۆنە، بڕیارە بە جۆرێک پەرەی پێبدرێت کە بتوانرێت زیاد لە جارێک بەکار ببرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان