مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ 13 هەزار پارچە زەوی دەرچوو

شەیری بکە لە:
مۆڵەتی نیشتەجێبوون بۆ 13 هەزار پارچە زەوی دەرچوو

ساتی واژۆکردن و بڕیاردان لەسەر زەوییەکان لە لایەن سەرۆکی شارەوانی سلێمانییەوە

ئاڤا نیوز


شارەوانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا، مۆڵەتی دروستکردنی خانوو بۆ 13 هەزار پارچە زەوی نیشتەجێبوونی هێزە ئەمنییەکان دەربکات.


وێنە گەورەکە: هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان لە فراوانبوونی بەردەوامدان، ڕێگەپێدان بە دروستیکردنی هەزاران یەکەی نیشتەجێبوون فراوانی شاری سلێمانی دەگەیەنێتە ئاستێکی تر.


لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، گوتەبێژی شاروانی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو زەوییانە تەنیا لەیەک شوێنی سلێمانی نین و دابەشی سەر چەند ناوچەیەکن، هەموو ئەوانەی کارتییان هەیە، لە بەیانییەوە دەتوانن بێن مامەڵەکانیان دەستپێبکەن و بەشێوەیەکی کاتی مۆڵەتییان پێدەدرێت.


زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز، بەشی زۆری ئەو زەوییانە لەو شوێنانەن کە هێشتا خزمەتگوزارییان بە کەمی پێگەیشتووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: