وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی: هێرشەکەی ئێران بێپاساو بوو

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری بەرگریی تورکیا

ئاڤا دیجیتاڵ

 

لە کۆبوونەوەیەکدا، وەزیری بەرگریی تورکیا لەگەڵ سەرۆکوەزیران بارزانی هاوخەمی خۆی بۆ قوربانییانی هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و جەختی کردەوە کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

 

وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی سەردانیکردنی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشەممە 07-02-2024 سەرۆکوەزیران بارزانی پێشوازی لە یەشار گولەر، وەزیری بەرگریى تورکیا کرد بابەتەکانی پەیوەندی نێوانیان، هێرشەکەی سەر هەولێر، دۆسیەی ئەمنی و ڕێککەوتننامەی شنگال تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەیان بوو. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە کرا، جەخت لە گرنگیی بەردەوامبوونی هەماهەنگی و هاریکاریی هاوبەش لەپێناو ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە کرا.

 

بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان بە پەیوەندیی دوولایەنە لەسەر بنەمای دراوسێتیی باش و بەرژەوەندیى هاوبەش دووپات کردەوە و  گوتیشی "هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیری دەبێت و ڕێگەش نادات ببێتە مایەی هەڕەشە و مەترسی بۆ دراوسێکانمان".

 

لەلایەکی دیکە: وەزیری بەرگریی تورکیا، پرسە و هاوخەمی بۆ گیانلەدەستدانی قوربانییانی هێرشەکەی هەولێر دەربڕی و ئاماژەی بەوە دا کە هێرشەکە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگیی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و ئاساییکردنەوەی دۆخی دەڤەرەکە و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ